کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە کاتی کۆرۆنادا لە هاوکاریی خەڵک کەڵکاژۆی وەرگرتووە

12:17 - 23 رەشەمه 2720

بەشێک لە پێرسۆنێلی دڵخوازی نەخۆشخانەی خوومەینی لە پارێزگای "ئیلام" لەسەر کار دەر کراون.

ئەو پێرسۆنێلانە  لە کاتی گشتگیریی کۆرۆنادا، وەک دڵخواز لە بەشی تەندرووستی لەو نەخۆشخانەیە کاریان کردووە کە لەلایەن ڕێژیمەوە بەڵێنیی دامەزراندنیان پێ درابوو.

ئەو پێرسۆنێلانە دوای ١٠ مانگ لەسەر کارەکەیان دەر کراون و پێیان وتراوە قانی (امتیاز) دامەزراندنتان پێ دەدەین و تەنیا لە ڕێگای تاقیکارییەوە دەتوانن دابمەزرێن.

پێدانی قان و بەڵێنیی دامەزراندن بەو پێرسۆنیلانە لەلایەن کاربەدەستانی ڕێژیمەوە تەنیا بۆ ئەوە بووە لە کاتی کۆرۆنادا کەڵکیان لێ وەربگرن.