کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە کرماشان پەرە بە شەڕ و ئاژاوە لەنێو خەڵكدا دەدات

11:59 - 9 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٦ی پووشپەر بەشێک زۆر لە خەڵکی گوندی ''زەردە'' لە بەردەم بینای پارێزگاریی کرماشان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

لە ناکۆکیی نێوان دوو تایفەی قەڵخانی و کویک ڕێژیمی ئێران خەریکە شەڕ و ئاژاوەی زیاتر دەنێتەوە.

لەو کێشە و ناکۆکییە خەڵکی گوندەکانی " ئەبوو دۆجانە، ئاوایی ژاڵکە، داراب و قولقولە و یارانی"  ئاویان لەسەر گوندی زەردە بڕیوە و بووەتە هۆی ئەوەیکە باخه‌كانی گوندی زەردە وشک بن.

خەڵکی داوایان لە کاربەدەستانی ڕێژیم لەو پارێزگایە کردووە کە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن بەڵام به‌رپرسانی ڕێژیمی ئێران بە ئەنقەست بەدواداچوونی ئەو کێشەیە ناکه‌ن هەتا کێشەکە قووڵتر بێتەوە.

داواکاریی ئەوان ئەوە بووە کە هەرچی زووتر بە هانایانەوە بچن چونکە خەریکە باخ و بێستانیان لەبەر بێ‌ئاوی وشک بێت و بەری دارەکان لەبەر بێ‌ئاوی له‌ نێو چوون.

خەڵکی گوندی "زەردە" دەڵێن بژیوی ژیانی ٢٥٠ بنه‌ماڵه‌ لەنێو دەچێ و مافی هەموو خەڵكە کەڵک لە سەرچاوەکانی ئاو وه‌ربگرن.