کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە کوردستان بە ئاشکرا مادەی هۆشبەر بڵاو دەکاتەوە

16:52 - 27 رەزبەر 2721

بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، ڕێژیمی ئێران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە شێوەیەکی بەرنامەدارێژڕاو و ئاشکرا کار بۆ فرۆشتن و بڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرەکان دەکات.

فرۆشتن و بڵاوکردنەوەی ئەو مادە هۆشبەرانە لەلایەن دەستوپێوەندییەکانیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە جێبەجێ دەکرێت.

هەروەها باری نالەباری ئابووری و بێکاریی لەڕادەبەدەر بواری بۆ هێندێک لاوانی کوردی کەم ئەزموون ڕەخساندووە کە بە فریودانیان و بە بیانووی سەروەت و سامان بێ ماندووبوون پەنا بۆ کاری قێزەون و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان ببەن.

ئامانجی رێژیمی ئێران لە پەرەپێدانی فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکان لە کوردستان ئەوەیە کە لەلایەک هەستی نەتەوایەتیی لاوەکان لاواز بکات و لەلایەکی دیکەوە دووریان بخاتەوە لە بزووتنەوەی شاخ و شار و شارەکانی کوردستان تووشی قەیرانی کۆمەڵایەتی و سەرلێشێواوی بکات.

هاوکات هێزی ئینتیزامی و ئیتلاعاتیی ڕێژیمی ئێران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات تەنیا موعتادەکان دەسبەسەر دەکەن و کارێکان بە فرۆشیارانی مادە هۆشبەرەکان نییە.