کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە کوردستان دەوا و دەرمانی مەترسیداری بڵاو کردووەتەوە

17:00 - 18 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: لە داروخانە، نەخۆشخانە و دەرمانگا دەوڵەتییەکانی شاری سەقز دەرمانی ساختەی ڕێژیمی ئێران گیانی هاووڵاتیانی خستووەتە مەترسیەوە .

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ماوەی سێ ڕۆژە جۆرێک لە دەرزی پنی سیلینی ٦.٣.٣ دروستکراوی شیرکەتی داروسازیی "دانا" لە شاری تەورێز لە داروخانه، نەخۆشخانە و دەرمانگا دەوڵەتییەکانی ناو گەڕەکەکانی شاری سەقزدا بڵاو کراوەتەوە کە بە هۆی خراپی و جەعلی بوونی ئەم جۆرە دەرزیە دەیان هاووڵاتی ئەم شارە تووشی جۆرەکانی حەساسیەت، جەڵدەی دڵ و نەخۆشی گەلی دیکە هاتوون .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەتا ئێستاش بەرپرسانی بێهداشت و سڵامەتی شاری سەقز هیچ هەوڵێک بۆ کۆکردنەوەو لە ناوبردنی ئەم جۆرە پنی سیلینە نادەن .

دابەزینی بەردەوامی بەهای تمەنی ئێرانی بووەتە هۆکاری گرانی لە ڕادەبەدەری دەرمانە بە کەڵک هاتووە دەرکییەکان .

هەر بەو هۆیەشەوە کارخانە و شیرکەتە داروسازییەکانی ناوخۆی ئێران جۆرەکانی دەرمان بە کوالیتی نزم و ناستانداردی جیهانی لە ناوخۆی ئێراندا بڵاو دەکەنەوە .

لەو ڕوەوە کە بەرپرسانی ڕێژیم و سپای تێرۆریستی پاسداران سەهامدار یان خاوەنی ئەو شیرکەتە داروسازیانەن لە لایەن بازڕەسی و چاوەدێری وڵاتەوە هیچ لێپرسینەوە و لێپێچینەوەیێکیان لەگەڵدا ناکرێ .

بەشی زۆری ئەو کەسانە کە لە شاری سەقزدا بە هۆی بەکارهێنانی ئەم جۆرە دەرزیە تووشی نەخۆشی بوونه، لە جێگادا کەوتوون و لەژێر چاودێری پزشکی دان کە حاڵی هەندێکیان ناجێگیرە .