بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، لە کوردستان پاڕازیت خراوەتە سەر "تیشک تیڤی" و خەڵک ناتوانن چاو لەو کاناڵە بکەن.
ئەو پاڕازیتە بەتایبەت لە هەندێک شاری وەکوو "شنۆ" خراوەتە سەر تیشک تیڤی و خەڵک ناتوانن "تیشک" بکەنەوە.
ڕێژیمی ئێران لە بەرەبەری هاتنی جێژنی کۆنی کوردەواریی "نەورۆز"دا بۆ ئەوەی ئەو جێژنە بە جۆش و خرۆشەوە لە کوردستان بەڕێوە نەچێت و کاتێک "تیشک" ئەو جێژنەی شارەکانی کوردستانی بە میدیایی کرد خەڵک چاویان پێ نەکەوێت، پاڕازیتی خستووەتە سەر ئەو کاناڵە.
هەروەها ئەو ڕێژیمە بۆ ئەوەی خەڵک وشیار نەبن و بە مافەکانیان ئاشنا نەبن، دەیەوێت دەنگی حەقبێژی "تیشک" کە دەنگی ڕەوای خەڵکی کوردستانە لە ڕۆژهەڵات کپ بکات و بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە هێرشی سایبێری بکاتە سەر ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات.