کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە کوردستان ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز دەکات

12:11 - 7 خاکەلێوه 2722

ڕێژیمی ئێران لە کوردستان ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز دەکات و هەوڵ دەدات کە ئەو ڕێوڕەسمانە بەلاڕێدا ببات.

 بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی سپای تێرۆریستی پاسداران لە گوندی "هەرسین" سەر بە شارستانی "سەوڵاوا"، کۆبوونەوەیەکی بۆ شوراکانی ئەو گوندە پێک هێناوە.

لەو کۆبوونەوەیەدا سپا شوراکانی ئەرکدار کردووە کە بە هەر شێوەیەک بۆیان دەکرێت ڕێ لە ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆز کە ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خاکەلێوە بەڕێوە دەچێت، بگرن.

سپا هەروەها داوای لە شوراکان کردووە کە نابێ لە ڕێوڕەسمەکەدا خەڵک لە جامانە و گوڵی سوور کەڵک وەربگرن و لە جیاتی ئەوە شاڵی بەسیجییان داوە بە شوراکان تا لەنێو بەشدارانی ڕێوڕەسمەکەدا بڵاوی بکەنەوە، بەڵام خەڵک وتوویانە کە بەشداری ناکەن.

هەروەها ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، "موسسەی تسهیلات گلشن و محلە فرجە" بە هاوکاریی خەڵکی شاری سنە ئامادەکارییان بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز کردبوو، بەڵام سەرەڕای وەرگرتنی مۆڵەتنامە، شورا و ئەماکنی ڕێژیم ڕێیان لە بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمە گرتووە.

ڕێگریکردن لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە خەڵکی تووڕە کردووە و خەڵک پێیان وایە کە ڕێژیم لە ڕێگای یاساییشەوە بەڵێنەکانی ناباتە سەر.