کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە گوندی "دەرەکێ" دەستی بەسەر کۆڵی کۆڵبەراندا گرتووە

10:46 - 19 بەفرانبار 2720

لە دوای ئەوەیکە هێزەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە گوندی "دەرەکێ" هێرشیان کردە سەر کاسبکاران و کۆڵبەران، دەستیان بەسەر بارەکانیاندا گرت و بۆ شاری مەریوانیان گواستەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، لە گوندی "دەرەکێ" ئەو هێزەی ڕێژیم کە هێرشیان کردبووە سەر کۆڵبەران، ٧ هێستریان گرتووە. هەروەها دەستیان بەسەر کۆڵی کۆڵبەران و ١٠٠ سەر مەڕوماڵاتدا گرتووە.

هێزەکانی ڕێژیم کۆڵی کۆڵبەرەکانیان بە هێلیکۆپتێر گواستووەتەوە بۆ مەریوان. هەروەها خەڵک چوونە کە داوای مەڕوماڵاتەکە بکەنەوە. بەڵام هێزەکانی ڕێژیم تەقەیان لێ کردوون.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانبار لە گوندی "دەرەکێ" هێزەکانی ڕێژیمی ئێران کە زیاتر لە ١٠ ماشین بوونە هێرشیان کردبووە سەر کۆڵبەران.