کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە گوندی "ساڵیان" دەیهەوێت مۆڵگەی بەسیج دروست بکات

12:21 - 23 جۆزەردان 2720

ڕێژیمی ئێران بە هاوکاریی ژمارەیەک لە کەسانی بەکرێگیراو لە گوندی "ساڵیان" سەر بە ژاوەرۆی سنە لە هەوڵدایە پایگای بەسیج دروست بکات.

ئەم کەسانەی هاوکاریی ڕێژیمی ئێران دەکەن هەتا ئەو مۆڵگەیەی بەسیج لەو گوندە دابمەزرێت شوناسیان لەلایەن ماڵپەڕی کوردستان میدیاوە (Kurdistan media) پارێزراوە.

ئەو شوێنەی بڕیارە بیکەنە مۆڵگەی بەسیج ژێر مزگەوتی ساڵیانە کە پێشتر کانیی گوند بووە.