کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە ئەمنییەتی خۆی دڵنیا نییە

11:21 - 6 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: وەزیری نێوخۆی ڕێژیمی ئیسلامیی ئیران وتوویەتی، هەتا دڵنیا نەبینەوە کە وڵات ئەمنییەتی هەیە، هێڵی ئینتێرنێت چاک ناکەینەوە.

"عەبدولڕەزا ڕەحمانیی فەزڵی"، وەزیری نێوخۆی ڕێژیمی ئیران، بەنیسبەت پچڕانی ‌هێڵی ئینتێرنێت و چاککردنەوەی، وتوویەتی، هەتا کاتێک دڵنیا نەبین کە وڵات ئەمنییەتی هەیە، ئینتێرنێتی سەرانسەری چاک ناکەینەوە".

قسەکانی ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم دەرخەری ئەوەیە کە دۆخی شارەکانی ئێران و کوردستان لە بواری ئەمنییەتییەوە ناسەقامگیرە.

ناوبراو لە قسەکانیدا دانی بەوەدا ناوە کە پچڕانی هێڵی نێت تێچوویەکی زۆری هەبووە، بەڵام ئێمە پێشمان بە تێچووی زیاتر گرت.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیمی ئێران لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هێرشی کردووەتەوە سەر ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیمی ئێران و تۆمەتباری کردوون.

ناوبراو باسی لەوەش کردووە کە نزیکەی ٥٠٠ کەس ویستوویانە دەست بەسەر ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ڕێژیمدا بگرن بەڵام پێشیان پێگیراوە.

هێڵی ئینتێرنێت لە دوای خۆپیشاندانەکان پچڕا و لە ئێستاشدا ئینتێرنێتی ئازاد چاک نەکراوەتەوە.