کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لەجێی مامۆستایان داوای لە فەرمانبەرانی بێهداری کردووە، وانە بڵێنەوە

11:52 - 20 بانەمەڕ 2722

بەپێی هەواڵێک کە بە ماڵپەڕی کورستان میدیا گەیشتووە، لە ماوەکانی ڕابردوو هەتا ئێستا چەندین جار لەلایەن ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم لە مەریوان، داوا لە فەرمانبەرانی بێهداریی ئەو شارە کراوە لەجێی ئەو مامۆستایانەی کە مانیان گرتووە، لە قوتابخانەکان وانە بڵێنەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانە هەتا ئێستا ئەو فەرمانبەرانە وڵامی ویست و داخوازییەکانی ڕێژیمیان نەداوەتەوە.

 مامۆستایانی ئەو شارە و زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێران بەهۆی کەمیی مووچە و داواکاری وانەوتنەوە و خوێندن بە زمانی دایکی، بۆ چەندەمین جارە مانیان گرتووە، بەڵام بەرپرسانی پەیوەندیداری ڕێژیم وڵامدەری ویست و داخوازییەکانی مامۆستاکان نین.