کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لەنێوان خەڵکی "گاوارە"ی کرماشاندا شەڕ و ئاژاوە دەنێتەوە

11:55 - 18 خاکەلێوه 2721

بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"، کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لە ئیدارەی جەنگەڵبانیی کرماشان لێڕەواری گوندی "بینەهر ئەولیا"یان بە گوندی "بیامە" فرۆشتووە.

کاربەدەستانی جەنگەڵبانی بە دانیشتووانی گوندی "بیامە"یان وتووە، پارەمان بدەنێ هەتا لێڕەواری گوندی "بینەهر ئەولیا"تان پێ بدەین، لە حاڵێکدا خاوەنی ئەو لێڕەوارانە دانیشتووانی گوندی "بینەهر ئەولیا"ن.

ئێستا بەهۆی ئەو ئاژاوەیەی کە ڕێژیم ناویەتەوە، لەنێوان دانیشتووانی ئەو دوو گوندە شەڕ و ناکۆکی دروست بووە و چەندین کەسیش بریندار بوونە.

لە ئێستادا دۆخی ئەو دوو گوندە شێواوە و ناکۆکی لەنێو خەڵكدا هەیە.