کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لەنێوان دانیشتووانی دوو گوندی "هێیە و میراوێ" ئاژاوە دەنێتەوە

10:57 - 10 بەفرانبار 2720

ماوەی چەند ڕۆژە کە لەنێوان دانیشتووانی دوو گوندی "هێیە و میراوێ" سەر بە شاری شنۆ کێشەی ئاوی خواردنەوە هاتووەتەوە پێش.

خەڵک بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە سەردانی ئۆرگانە پێوەندیدارەکانی ڕێژیمیان کردووە کە کێشەکە چارەسەر بکەن؛ بەڵام کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لەو کێشەیە کەڵکاژۆ وەردەگرن و شەڕ و ئاژاوە لەنێو دانیشتووانی ئەو دوو گوندەدا دروست دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان نزیک بە یەک حەتوو دەبێت خەڵکی گوندی "هێیە" ئاوی خواردنەوەیان نییە و لەو دۆخەدا کە کۆرۆنا هەڕەشە لە گیانی خەڵک دەکات ڕێژیمی ئێرانیش پەرە بەو ناکۆکییە دەدات.

ڕدێنسپی و کەیخوداکانی ئەو دوو گوندە داوایان لە خەڵک کردووە کێشەکە لەنێوان خۆیان چارەسەر بکەن و ئیزن نەدەن ڕێژیمی ئێران ئاژاوە و دووبەرەکێ لەنێو خەڵکدا دروست بکات.