کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لەڕێگای ئەپی سیخوڕییەوە زانیاریی ئێرانییەکانی دانیشتووی سۆئێد دەدزێت

12:36 - 5 رەزبەر 2720

ڕێژیمی ئێران بە دانانی ئەپێکی سیخوڕی کە بەناوی ئەپی فێرکاریی شۆفیرییەوە لە سۆئێد بە کار دێت، سیخوڕی بەسەر ئێرانییە دانیشتووەکانی ئەو وڵاتەدا دەکات.

ئەو ئەپە لەلایەن ئیدارەی گواستنەوەی سۆئێدەوە بۆ فێرکاریی تیئۆریی شۆفێری دانراوە کە ئەو بەرنامەیە لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە دروست کراوە و زانیارییەکانی خەڵک لە سۆئێددا دەدزێت و بۆ سیستمە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانی دەنێرێت.

ئەو ئەپە بە مەبەستی کەڵک لێوەرگرتن بۆ تاقیکاریی تێئۆریی شۆفێری بۆ ئێرانییەکانی دانیشتووی سۆئێد بووە بەڵام کۆدێکی تێکدەری تێدایە کە لە نێو تەلەفونەکاندا جێ دەگرێت و زانیارییەکان بۆ سێرڤێرەکانی دەرەوەی وڵات دەنێریت.

بەکارهێنەرانی ئەو ئەپە بە دابەزاندنی لەسەر مۆبایلەکانیان ڕاستەوخۆ ئەپێکی سیخوڕییان دابەزاندووە کە پەیوەندییە تەلەفونییەکانی بەکارهێنەران ڕێکۆرد دەکات، شوێنەکەیان دەبینێتەوە و مێژووی گەڕان بەنێو براوزێر، پەیامە نووسراوەکان و ڕەمزی هاتووچۆوەکان دەدزێت.

لە ئێستادا پۆلیسی تەناهیی سۆئێدی خەریکی بەدواداچوون بۆ هۆکار و تاوانبارەکانی ئەو کردەوە سیخوڕییەوەیە.