کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لەگەڵ کەمیی دانەوێڵە بەرەڕوویە

12:34 - 19 بانەمەڕ 2720

بەهۆی ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران لەگەڵ کێشەی کەمیی دانەوێڵە بەرەوڕوو بووەتەوە، بڕیاره چەندین ملیۆن تۆن دانەوێڵە لە وڵاتانی بیانی هاوردە بکات.

"حەسەن ڕووحانی" وتبووی ئێمە لە بەشی وەرزێڕیدا سەربەخۆ بووینە و ئیدی بۆ دابینکردنی دانەوێلە پێویستیمان بە هاوردەکردنی دانەوێڵە نییە.

لە ئێستادا ڕێژیمی ئێران پێویستی بە ١١ ملیۆن تۆن گەنم، گەنمەشامی و سۆیا هەیە.

کۆتاییەکانی مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ ڕووحانی وتی دۆخی وەرزێڕیی ئێمە بەنیسبەت ساڵانی پێشوو زۆر باشترە و هیچ کێشەمان بۆ دابینکردنی پێداویستیی خەڵک نییە.

ڕێژیمی ئێران بەهۆی گەمارۆ ئابوورییەکان تووشی کێشەی بازرگانیی بووە.

لە ئێستادا ڕێژیمی ئێران ناتوانێت باری دانەوێڵەی ٢٠ کەشتی کە بڕی یەک ملیۆن تۆنە بەهۆی نەبوونی پارە خاڵی بکات.

کێشەی وەرزێڕانی ئێران و کوردستان ئەوەیە کە ڕێژیم بەرهەمی کشتوکاڵ لە وەرزێڕان ئەرزان دەکرێت و هاوکات لە وڵاتانی دەرەوەش هاوردە دەکات.

عەلی خامنەیی ئەمساڵی ناوی "جهش تولید" نا. بەڵام دەرکەوت پێچەوانەیە چونکە بەرهەمی کشتوکاڵی ئێستا لە سەر دەستی وەرزێراندا ماوەتەوە.