بانکی ناوەندیی ئێران ئاماری قەرزەکانی دەرەوەی ئێرانی هەتا مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ بڵاو کردووەتەوە.
بەپێی ئەو ئامارە بڵاوکراوەیە ئێران ٩میلیارد و ٣٤٨ ملیۆن دۆلار قەرزی دەرەکی هەیە.
لەو بڕە قەرزە ئێران دەبێ یەک میلیارد و ٩٤٨ ملیۆن دۆلار لە کورت ماوەدا و ٧ میلیارد و ٣٦٤ ملیۆن لەو پارەیە لە نێوماوە و درێژماوەدا بداتەوە.
قەرزەکانی دەرەوەی ئێران دەگەڕێتەوە بۆ "کڕینی کالا، خزمەتگوزاری یا سەرمایەگوزاری لە بەشی نەوت و لێگیراوەکانی نەوت".