کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران نابێ دەستی بە چەکی ناوکیی بگات

11:34 - 11 بانەمەڕ 2720

چالاکییە مووشەکییەکانی ڕێژیمی ئێران مەترسییەکی جیددی بۆ جیهان دروست کردووە و لە دوایین تاقیکاریی مووشەکی ڕێژیمی ئێراندا کاربەدەستانی ئەو ڕێژیمە ماهوارەیەکی نیزامییان بۆ بۆشایی ئاسمان ڕەوانە کرد.

"مایک پۆمپێئۆ" ڕێکەوتی ١٠ی بانەمەڕ لە پرێس کۆنفڕانسێکدا جەختی کردەوە کە ئێمە ئیزن نادەین  ڕێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکی بگات.

 ئامریکا داوای لە شورای ئەمنییەت کردووە کە گەمارۆی چەکوچۆڵ بۆ سەر ئێران درێژ بکاتەوە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دوای چوونەدەرەوەی ئامریکا لە بەرجام دەستی بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی خۆی کردەوە و لە چەندین هەنگاودا ڕێککەوتنەکانی بەرجامی پێشێل کرد.

بەرنامەی ئەتۆمیی ڕێژیمی ئێران لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاوایی و بەتایبەت ئامریکاوە بەرنامەیەکی مەترسیدار وەسف کراوە کە ڕێژیمی ئێران دەیهەوێ دەستی بە چەکی ناوکی بگات.

هەر لەو پێوەندییەدا ئامریکا جەختی کردووەتەوە کە ئیزن نادات ڕێژیمی ئێران بتوانێت چەکوچۆڵ بکڕێت.

بڕیارنامەی ٢٢٣١ی شورای ئەمنییەت مامەڵەی چەکوچۆڵ لەگەڵ ڕێژیمی ئێرانی قەدەغە ڕاگەیاندووە و ئەمساڵ ئەو قەدەغەیە کۆتایی پێ دێت.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە هەوڵ دایە ئەو گەمارۆیانە دژی ڕێژیمی ئێران درێژ بکاتەوە.