کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان تۆپباران دەکات

10:23 - 21 بانەمەڕ 2722

ڕێژیمی داگیرکەری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی دەستدڕێژییەکانی خۆیدا ئەمڕۆ دەستی بە تۆپبارانی ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان کردووە. 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢١ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، بۆ جارێکی دیکە بنکە و پایەگا نیزامییەکانی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران، ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانیان تۆپباران کرد.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕێژیمی داگیرکەری ئێران ناوچەکانی بەربزین لە دەڤەری سیدەکان، بە گولـلەی کاتیووشا و تۆپ بە خەستی تۆپباران دەکات و ئەو تۆپبارانە درێژەی هەیە.

هێرشەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر شاخەکانی کوردستان بەردەوامە و هەر ئێستا سپای تێرۆریستی پاسداران بە چوار دڕۆن هێرشی کردووەتە سەر سمێڵان.