کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران ناوی لە لیستەی FATFدا مایەوە

12:13 - 30 رەزبەر 2721

لە دوایین ڕاپۆرتی کۆڕی گشتیی گرووپی FATFدا کە کار دژی سپیکردنەوەی پارە  و دابینکردنی بەشی ماڵیی تێرۆریزم دەکات ڕێژیمی ئێران و کۆرەی باکوور لەو لیستەدا ماونەتەوە.

گرووپی تایبەتی ماڵی کە ناوەندەکەی لە وڵاتی "فەرانسە"یە، بۆ جارێکی دیکەش ڕێژیمی ئێرانی لە لیستەی ڕەشی خۆیدا تۆمار کرد و مۆڵەتێکی دیکەی بە تاران دا تاکوو بۆ بەرەنگاربوونەوە دژی سپیکردنەوەی پاره و دابینکردنی بەشی ماڵیی تێرۆریزم هەنگاو هەڵێنێت.

عەلی خامنەیی لە دوایین ڕۆژی جۆزەرداندا بڕیاری دابوو گەڵاڵەکانی پەیوەست بە " FATF" وەلابنرێن و بڕیاری بە مەجلیس دابوو کە بەشێوەی سەربەخۆ یاساکانیان لەپێوەندی لەگەڵ سپیکردنەوەی پارە پەسند بکەن.