بە وتەی ژێنراڵ "ئاویۆ کۆخاوی" سەرۆکی ستادی گشتیی ئەرتشی ئیسرائیل، ڕێژیمی ئێران لە بەرانبەر ٥٠٠ هێرشی ئەرتشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی سپای تێرۆریستی "قودس" لە سووریە نەیتوانیوە هیچ دژکردەوەیە پیشان بدات.
"کوخاوی" ڕایگەیاندووە، لە ماوەی ١١ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠دا ئەرتشی ئیسرائیل ٥٠٠ هێرشی بۆ سەر بنکەکانی سپای تێرۆریستی "قودس" لە سووریەدا ئەنجام داوە.
بەرپرسانی ئیسرائیل پێشتریش چەندین جار ڕەخنەیان لە جێگیربوونی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە سووریە گرتبوو و بەنیسبەت دروستبوونی "بەرەیەکی نوێ" بە دژی وڵاتی ئیسرائیل لە گوڵان لەلایەن ئەو ڕێژیمە و حیزبوڵڵاوە نیگەرانیی خۆیان دەربڕیوە.
به‌رپرسی "مووساد"یش باسی لەوە کردووه، ڕێژیمی ئێران له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاست له ئاژاوەنانه‌وه و پاڵپشتیکردنی گرووپه تێرۆریستییه‌کان ڕۆڵی سه‌ره‌کیی هه‌یه و به به‌رده‌وامی له هه‌وڵدایه ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ناوچه‌که به‌ربڵاوتر بکاتەوە.