کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران ناچارە بە نرخێکی کەم نەوت بە "چین" بفرۆشێت

12:47 - 13 پووشپەڕ 2722

هەواڵدەریی "بلومبێرگ" بڵاوی کردووەتەوە بە زیادبوونی ڕێژەی فرۆشی نەوتی هەرزانی ڕووسیە لە بازاڕەکانی چین، ڕێژیمی ئێران ناچار بووە کە نەوت بە نرخێکی کەم بە "چینـ"ـییەکان بفرۆشێت.

بە دوای هێرشی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین و گەمارۆکانی ڕۆژاوا دژی ڕووسیە، چین نەوتێکی زۆر لە ڕووسیەوە هاوردە دەکات.

ئەو بابەتە بووەتە هۆی کێبەرکێی نێوان ڕووسیە و ڕێژیمی ئێران و بە هۆی گەمارۆ ئابوورییەکانی ئامریکا، چین بووەتە یەکێک لە بازاڕەکانی فرۆشتی نەوتی خاوی ئەو دوو وڵاتە.

هەناردەی نەوتی ڕووسیە بۆ چین لە مانگی "مەیـ"ـدا بە ڕێژەیەکی زۆر زیادی کرد بە شێوەیەک کە "ئۆپێک پلاس" توانی جێگای عەرەبستانی سعوودی وەکوو گەورەترین هەناردەکەری نەوت بە چین بگرێتەوە.

هەناردەی نەوتی ڕێژیمی ئێران بۆ چین لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا گەیشتبووە ٧٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا.

لە ئێستادا ڕێژیمی ئێران نەوتی خۆی بە نرخی ١٠ دۆلار کەمتر لە نەوتی برێنێت بە چین دەفرۆشێت بۆ ئەوەی کە بتوانێت لەگەڵ ڕووسیە بەرابەری بکات.