ڕێژیمی ئێران لە کاردانەوە بەنیسبەت گەمارۆکانی ئامریکا دژی ڕێژیمی بەشار ئەسەد وتوویەتی کە هاوکارییە ئابوورییەکان لەگەڵ سووریە بەهێز دەکەین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران لە کاردانەوە بە گەمارۆ نوێیەکانی ئامریکا دژی ڕێژیمی بەشار ئەسەد وتوویەتی؛ وەکوو ڕابردوو هاوکارییە ئابوورییەکانی خۆمان لەگەل دەوڵەتی سووریە درێژە پێ دەدەین و سەرەرای ئەم گەمارۆیانە، پەیوەندی ئابووریی خۆمان لەگەڵ سووریە بەهێز دەکەین.
ئامریکا ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی جۆزەردان ڕایگەیاند، ٣٩ کەس و دامەزراوە لە سووریە کە یەک لەوان '' بەشار ئەسەد'' و "هاوسەرەکەی" تەحریم کردووە.
"مایک پۆمپێئۆ"، ئەو کەسانەی کە گەمارۆ لە دژیان پەسند کراوە، لەپێناو گوشاری ئابووری و سیاسی بۆ سەر ڕێژیمی سووریەیە.
یاسای ''قەیسەر'' کە لەمانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوو پەسەند کرا و ئێستا هاتووتە بواری جێبەجێ کردن، ڕێگا بە ئامریکا دەدات هەتا بەرپرسانی باڵای ڕیژیمی بەشار ئەسەد، ئەو کەسانەی کە لە جینایەتی شەڕی هەشت سالەی ئەو وڵاتەدا دەستیان هەبووە و هەروەها ڕووسیە و ڕیژیمی ئیران کە لە سووریە جینایەتی جەنگیان ئەنجام داوە تحریم بکات.