کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران هیچ هەوڵێک بۆ دروستکردنەوەی پردی گوندی "گەل گەل" نادات

18:11 - 27 رێبەندان 2720

پردی گوندی "گەل گەل" لە پارێزگای "لوڕستان" بەهۆی لافاوەکانی وەرزی بەهاری ساڵی ١٣٩٨ وێران بووە و کێشەی بۆ هاتوچۆی خەڵکی ئەو گوندە و دەوروبەری دروست کردووە.

ماوەی ٢٢ مانگه لە وێرانبوونی پردی ئەو گونده تێدەپەڕێت، بەڵام هەتا ئێستا دروست نەکراوەتەوە. ئەو پردە لە جادەی تڕانزیتیی "پۆلدۆختەر بۆ خووڕەم ئاوا" هەڵکەوتووە.

بەهۆی ئەوەیکە ئەو پردە خراپ بووە، ترێلی و ماشینەکاکانی دیکە بە نێو گوندی "گەل گەلـ"ـدا تێدەپەڕن و ئەمە کێشەی بۆ خەڵک دروست کردووە.

لە سەرەتای نەورۆزی ساڵی ٩٨ شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر زۆربەی شار و پارێزگاکانی کوردستانی گرتەوە کە لە ئاکامدا بووە هۆی هاتنی لافاوێکی بەهێز.

نائاگایی و ناکارناسیی بەرپرسانی ڕێژیم، خراپی و ناستانداردبوونی جادە، ڕێگاوبان و خانووەکان، زیانەکانی ئەم لافاوەی چەند بەرابەر کرد و زیانێکی زۆری لێکەوتەوە.