کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران هێرشی کردە سەر باخچەی ساوایان

15:57 - 16 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: مەئموورانی ئەماکێنی ڕێژیم هێرشیان کردە سەر ڕێوڕەسمێک کە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵان لە شاری سەقز بەڕێوە چوو .

ڕۆژی سێشەممە، ١٦ی ڕەزبەر، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵان، لە شاری سەقز لە باخچەی ساوایانی ''گل‌های زندگی''دا ڕێوەڕسمێک بەڕێوەچوو.

منداڵان لەم ڕێوەڕەسمەدا بە جلوبەگی کوردییەوە بەشداربوون و پلاکاردگەلێکیان بەدەستەوە بوو کە بە زمانی کوردی دروشمگەلێکی وەک " داهاتوو هی ئێمەیە''، ''ڕێگەم بدەن چێژ لە مناڵیم ببەم''، ''منیش هەم''، ''داهاتووی گەش مافی گشت مناڵانی جیهانە'' و چەند درووشمێکی لەم چەشنەیان لە سەر نووسرابوو.

مەئمووارنی ئەماکێنی ڕێژیمی ئێران دوای ئاگادار بوونەوە ڕژاونەتە نێو ئەم ڕێوەڕەسمە و هەڕەشەیان لە بەڕێوەبەرانی ئەم ڕێوەڕەسمە کردووە وتوویانە کە ئەم نووسراوانە لەگەڵ یاساکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناتەبایی هەیە.

هەروەها مەئموورانی ئەماکێنی ڕێژیم، لەم ڕێوڕەسمە ڤیدیۆیان هەڵگرتووە و وەکوو تاوانیکی گەەورەیان لە قەڵم داوە .

مەئمورانی ڕێژیم بە بەڕێوەبەرانی ئەم ڕێوڕەسمەیان ڕاگەیاندووە کە ئێوە کەڵکتان لە زمانی کوردی وەرگرتووە کە ئەمە لەگەڵ ئەو مۆڵەتەی حکوومەت بەم باخچەیەی داوە دژایەتی هەیە.

 ڕێژیمی ئێسلامیی ئێران، زمانی فارسی وەک زمانی یەکەمی ئێران دەزانێت و ڕێگا بە هیچ نەتەوەیەکی دیکە نادات تا بە زمانی دایکیی خۆیان بە شێوەی فەرمی بنووسن و بخوێنن.

هەروەها لە ڕێگەی زمانی فارسییەوە هەوڵی توانەوە و لەنێوبردنی زمانەکانی دیکە لە نێو ئێراندا و بەتایبەت زمانی کوردی لە کوردستاندا دەدات.