کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران هێزی مرۆیی بۆ گرووپی تێرۆریستیی تاڵبان ڕەوانە دەکات

19:05 - 7 گەلاوێژ 2721

"سدیق سدیقی" وتەبێژی پێشووی سەرکۆماری ئەفغانستان وتوویەتی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان هێزی مرۆیی بۆ تاڵبان ڕەوانە دەکەن.

"عەمران خان" سەرۆکوەزیرانی پاکستان وتبووی ئەفغانستان شوێنێکی ئەمنە بۆ تاڵبان بەڵام ئەفغانستان وتوویەتی ئەو بەرپرسەی پاکستان خۆی لە ڕاستییەکان دەشارێتەوە چونکە پاکستان خۆی هێزی مرۆیی بۆ تاڵبان دەنێرێت.

ئەفغانستان بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە پاکستان پشتیوانی لە  تاڵبان دەکات.

"سدیقی" وتوویەتی: "جیا لە ئێران وڵاتانی دیکەش وەک تاجیکستان، ئۆزبەکستان و چین" هێزی مرۆیی بۆ تاڵبان دەنێرن.

ئەو بەرپرسەی ئەفغانستان باسی لەوە کردووە ئەو وڵاتانە دژی تێرۆریزم شەڕ ناکەن و تەنیا "ئەفغانستانـ"ـە کە شەڕ بۆ ئەمنییەتی خۆی دەکات.

لە دوای ئەوەیکە ئامریکا هێزەکانی خۆی لە ئەفغانستان کێشاوە گرووپی تێرۆریستیی تاڵبان دەستی بە گرتنەوەی شارەکانی ئەفغانستان کرد.

ئامریکا پایگای "بێگرام" گەورەترین پایگای خۆی لە کابۆل چۆڵ کرد و ڕادەستی ئەرتشی ئەو وڵاتەی کرد.

سەرەڕای چوونەدەرەوەی ئامریکا لە ئەفغانستان ئامریکا ڕایگەیاندووە پشتیوانی لەو وڵاتە دەکەین.

ڕێژیمی ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە لەگەڵ ڕێبەرانی ئەلقاعیدە و تاڵبان هاوکاریی نزیکی هەیە.