
ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ هەتاوی، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"ی ڕاگەیاندووە کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەردەوام هێزێکی زۆری ڕەوانەی پارێزگاکانی "کرماشان و سنە" کردووە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە لەسەر سنووری گوندەکانی "ساوەی و قوڵقوڵە" سەر بە شاری "مەریوان"، هێزە تێرۆریستییەکانی سپای پاسداران کەوتوونەتە جموجۆڵ و جاروباریش سنوور دەبەزێنن و دەچنە "هەڵاڵ ئاوا"ی باشووری کوردستانەوە.
هەروەها ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی ڕێژەیەکی زۆر بارهەڵگری چەکوچۆڵ بە ڕێگای کۆنی "ئابیەکـ"ـی شاری "قەزوینـ"ـدا تێپەڕیون، بەڵام دیار نەبووە بەرەو کوێ دەڕۆن.