کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران هێزێکی لە چەکدارانی خۆی ڕەوانەی گوندی "زێران" کرد

12:05 - 26 جۆزەردان 2720

 ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی جۆزەردان، ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران هێزێکی پێکهاتوو لە ٣٠ کەس لە جاش و سەربازەکانی خۆی لە جوانڕۆ ڕەوانەی گوندی "زێران" کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"ی ڕاگەیاند، ئەو هێزە سەر بە سپای تێرۆریستی پاسدارانە کە لەنێو گوندی "زێران" بڵاوەیان پێکراوە.

ئەو هێزە ٣٠ کەسییەی ڕێژیمی ئێران چەکی کڵاشنیکۆف و قەناسەیان پێ بووە.

لە هۆکاری ڕەوانەکردنی ئەو هێزەی ڕێژیم بۆ گوندی "زێران" هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.