کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران هەتا سێ ساڵە دیکە مایەپووچ دەبێت

17:50 - 24 رەزبەر 2721

ڕێکخراوی بەرنامە و بودجەی ڕێژیمی ئێران هۆشداریی داوە لە ئەگەری چاکسازینەکردن، ئابووریی ئێران لە داهاتوویەکی نزیکدا تووشی مایەپووچبوون دەبێت.

 بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لە ئەگەری درێژەی گەمارۆکانی ئامریکا ڕێژیمی ئێران هەتا ساڵی ١٤٠٣ بە سنووری مایەپووچبوون دەگات و نرخی دۆلاری ئامریکا هەتا ساڵی ١٤٠٦ دەگاتە سنووری ٣٠٠ هەتمەن.

سەرەڕای ئەوەیکە "عەلی خامنەیی" ڕێبەری ڕێژیمی ئێران جەختی لەسەر بەڕێوەبردنی "ئیقتسادی موقاومەتی" و زیادکردنی بەرهەمی نێوخۆیی هەیە، بەڵام لە کردوەوەدا دەبینرێت کە ئابووریی ئێران چەندین ساڵە لەگەڵ "گەشەی نەرێنی، هەڵاوسان، بێکاری و گەندەڵیی ماڵی" بەرەوڕو بووەتەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە بەهۆی قەرزی زۆری ڕێژیمی ئێران لە ئەگەری هەڵگیرانی گەمارۆکانی ئامریکاش ئەگەری ئەوە هەیە کە دوای ساڵی ١٤٠٦ ئابووریی ئێران تووشی مایەپووچبوونی ببێت.