کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران هەوڵی زیاتر بڵاوکردنەوەی کۆرۆنا دەدات

11:39 - 30 بانەمەڕ 2720

ڕێژیمی ئێران هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەتاکوو ئیستا هۆکاری سەرەکیی تەشەناسەندنی ئەو ڤایرۆسە لە ئێراندا بووە.

بەپێی زانیارییەکان، ڕێژیمی ئێران ئەو سەربازانەی کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە دەیاننێرێتەوە بۆ ماڵەکانیان بۆ ئەوەی کە بنەماڵەکانیشیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببن.

ئەم کردەوەیەی ڕێژیم بەتایبەت لە کوردستاندا ئەنجام دەدرێت و هیچ ئاگادارییەک بەنیسبەت نەخۆشیی ئەو کەسانەوە بە بنەماڵەکانیان نادات.

ڕێژیمی ئێران هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەئەنقەست و بە شێوازی جیاواز ئەو ڤایرۆسەی هێنایە ئێران و لەنێو شارەکاندا، بەتایبەت شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بڵاوی کردەوە.

ئەو ڕیژیمە گیانی مرۆڤەکان بۆی گرینگ نییە و لە هەر ڕێگا و ڕێکارێک بۆ کۆنترۆڵی خەڵک و لە قەیراندا هێشتنەوەیان کەڵک وەردەگرێت.