ڕێژیمی ئێران هەڕەشەی لە خەڵکی کوردستان کردووە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز وەرگرتنی مۆڵەت ئیجبارییە.
بەخشداری و فەرماندارییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ئاگادارییەکدا هەڕەشەیان لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز کردووە کە کەڵکوەرگرتن لە ئاڵای کوردستان، جامانە، گوڵی سوور و هەڵپەڕکێ قەدەغەیە.
ڕێژیمی ئێران داوای لە خەڵک کردووە دەبێ لە کاتی ڕێوڕەسمەکاندا ئاڵای ڕێژیمی ئێران بەکار بێنن.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەربەری هاتنی نەورۆزی کوردەواری ڕێژیمی ئێران لە ترسی خرۆشی خەڵک بۆ نەورۆز چالاکانی مەدەنی بانگهێشت دەکات و هەڕەشەیان لێ دەکات نابی جەژنی نەورۆز بەڕێوە بەرن.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران نەورۆزی ساڵی ١٤٠١ی وەک نەورۆزی یەکگرتوویی نەتەوەیی ناودێر کردووە و داواشی لە خەڵک کردووە بە هێمای کوردی وەک جامانە، گوڵی سوور و هەوری ڕێوڕەسمەکان بەڕێوە بەرن.
ناوەندی هاوکاری داواشی لە خەڵک کردووە لە ڕێوڕەسمەکانی کە ڕێژیم بۆ نەورۆز بەڕێوەی دەبات بەشداری نەکەن و خەڵک خۆیان بە شێوەیەکی بە شکۆ نەورۆز جێژن بگرن.