کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران هەڕەشە لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات

18:21 - 20 جۆزەردان 2720

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیام بۆ بەکارهێنەران دەنێرێت و هەڕەشەیان لێ دەکات کە لە ئەندامەتی ئەو کاناڵانەی دژی ڕێژیمن؛ بێنە دەرەوە.

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە هەڕەشەیان لێ دەکرێت ئەگەر لاپەڕە، کاناڵ، گرووپ یا هەر تۆڕێکی کۆمەڵایەتی کە دژی ڕێژیمی ئێران چالاکی دەکات، بیسڕنەوە.

ڕێژیمی ئێران بە بەردەوامی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هۆشداری بە بەکارهێنەران دەدات؛ نابێ لە دنیای مەجازیدا پۆست و نووسراوەکانی دژی ڕێژیم لایک بکەن دەنا بەپێی یاسا سزا دەدرێن.

هاوکات گرووپی سایبێریی ڕێژیمی ئێران ڕاستەوخۆ پەیام بۆ بەکارهێنەرانی دنیای مەجازی دەنێرێت کە نابێ پێوەندی بەو کاناڵانەوە بگرن کە دژی دەسەڵات پۆست دادەنێن.

پۆلیسی "فەتا"ی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەدواداچوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات و چالاکانی میدیایی بانگهێشت دەکات کە نابێ چالاکیتان لە دنیای مەجازیدا هەبێت.