کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران هەڕەشە لە پێرسۆنێلەکانی "تیشک تی‌وی" دەکات

12:10 - 6 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران گوشار بۆ سەر بنەماڵەی پێرسۆنێلەکانی "تیشک تی‌وی" دێنێت و هەڕەشەیان لێ دەکات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، "ڕەشاد محەممەدی" پێرسۆنێلی "تیشک تی‌وی"، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە لەژێر هەڕەشە و گوشاردایە.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم هەڕەشەیان لە بنەماڵەی "ڕەشاد" کردووە کە کوڕەکەیان بگەڕێننەوە نێوخۆی ئێران.

لەو پێوەندییەدا، ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم دەستیان بەسەر کەلوپەلی کەسیی ناوبراو. وەک کامپیۆتێر، کتێب و کەرەستەی دیکەدا گرتووە.

هاوکات ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران دەستی بەسەر ماشینی "ڕەشاد"دا گرتووە و لە پارکینگی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیاران ڕاگیراوە.

"ڕەشاد محەممەدی" پێرسۆنێلی "تیشک تی‌وی"، بەهۆی گوشاری هێزە بەناو ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر زێدی خۆی بەجێ هێشتووە و ئێستا لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێیە.