کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران هەڕەشەی لێئەستاندنەوەی پلە و پایەی سەربازی لە فەرماندەکانی دەکات

18:20 - 4 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: فەرماندەی گشتی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە شاری مەریوان هەڕەشەی لێئەستاندنەوەی بەرپرسایەتی لێکراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەم ڕۆژانەی دواییدا، ڕێژیمی ئێران دەستی بە هەڕەشەکردن لە فەرماندەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران لە شارەکانی کوردستان بە تایبەتی شارە سنوورییەکان کردووە.

لە درێژەی ئەم هەڕەشانەدا، بەرپرسانی ڕێژیم، هەڕەشەی ئەوەیان لە  سەرهەنگ شەکیبا سەلیمی، فەرماندەی سپای پاسدارانی ڕێژیم  لە مەریوان کردووە کە پلەی سەرهەنگییەکەی لێ وەردەگرنەوە و پلەکەی بۆ سەرگورد دادەبەزێنن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەڕەشەی هێنانەخوارەوەی پلەی ئەم فەرماندەیەی ڕێژیم  بەهۆی چالاکی بەردەوام و سەرکەوتووانەی سیاسی و نیزامی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە نێو قوڵایی خاکی کوردستان و بەهۆی کەم‌دەسەڵاتی شەکیبا لە ڕاستای بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانی ڕێژیمی ئێران بووە.

پێشتریش بەشێک لە فریوخواردووانی شارەکانی کوردستان پاش ئەوەیکە ئامادە نەبوون هێرش بکەنە سەر هێزی پیشمەرگە و ملکەچی بڕیاری سپای پاسداران نەبوون دەسبەسەر و لێپرسینەوەیان لێ کرابوو.