کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران هەڕەشەی کرد کە لە "پۆرتۆکۆلی هاوپێچکراو"دا نامێنێتەوە

12:28 - 6 پووشپەڕ 2720

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی گوشار بۆ سەر وڵاتانی ڕۆژئاوایی جارێکی دیکە هەڕەشەی کرد کە لە پۆرتۆکۆلی هاوپێچکراودا نامێنێتەوە.

"عەلی ئاقازادە" ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێران لە مەجلیسی یازدەهەمەدا وتوویەتی: "دژکردەوەی ئێمە بە بڕیارەکانی شورای بڕیاردانی نەتەوە یەکگرتووەکان، چوونەدەرەوە لە لە پۆرتۆکۆلی هاوپێچکراوه".

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی کە ئیزن نادەن ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی سەردانی دامەزراوە ناوکییەکانیان بکات.

ڕێژیمی ئێران بەنیسبەت بڕیارەکانی ئورووپا لەبارەی بەرجام ڕەخنە لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی دەگرێت و هەڕەشەیان لێ دەکات کە ئەگەر پشتیوانی لە ڕێککەوتنی بەرجام نەکەن لە "ئێن.پی.تی" دەڕواتە دەرەوە.

ڕێکەوتی ٢٩ی جۆزەردان، سێ وڵاتی فەرانسە، ئاڵمان و بریتانیا داوایان لە ڕێژیمی ئێران کرد کە وڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی بەنیسبەت بەرنامە ناوکییەکەی بداتەوە.

ئەم سێ وڵاتە نیگەرانیی خۆیان لەوەیکە ئێران زیاتر لە چوار مانگە ناورۆکی پۆرتۆکۆلی ناوکیی پێشێل کردووە و ئیزنی به پشکێنەرانی ئەم ئاژانسە نەداوە، دەربڕیوە.

یەکیەتیی ئورووپا چەندین جار داوای لە ئێران کردووە کە لەسەر بەڵێنییەکانی بەرجام پێبەند بێت.