کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر ئورووپا و بەتایبەت بریتانیا

11:20 - 26 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئامریکا وتی: ڕێژیمی ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر بریتانیا.

"ناتان سیلز"، هاوئاهەنگکەری کاروباری دژە تێرۆریزم لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئامریکا، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تێلێگرافی لەندەن باسی لەوە کردووە، کە ئورووپا و بریتانیا لە بەردەم هەڕەشەدان و ڕێژیمی ئێران هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئەمنییەتی بریتانیا.

ناوبراو، لە درێژەی قسەکانیدا وتوویەتی: ئەگەر ڕێژیمی ئێران بە هۆی کردەوەکانی لە ئورووپادا بەها نەدات درێژە بە کارەکانی خۆی دەدات، لەم ڕووەوە دەبێت بۆ پێشگرتن لە کردەوەکانی ئەو ڕێژیمە، تووشی بەهادان بکرێت.

سیلز لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا تیشکی خستووەتە سەر مەسەلەی حیزبوڵڵا و وتوویەتی: که حیزبوڵڵا ڕێکخراوەیەکە و هیچ جیاوازییەک لە نێوان سەرکردە و بەرپرسەکانیدا نییە.

ماوەیەک پێش ئێستە دەوڵەتی بریتانیا ڕایگەیاند، کە لقی سیاسیی حیزبوڵڵای لوبنانیشی وەک شاخەی نیزامییەکەی خستووەتە لیستی "ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانـ"ـەوە و وەزیری بریتانیا، "ساجد جاوید" لەو بارەوە وتبووی: ئێمە ناتوانین جیاوازییەک لە نێوان لقی سیاسی و نیزامی ئەو ڕێکخراوەدا دابنین.