کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران پلەیەکی نوێی تۆمار کرد

10:36 - 19 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە نوێترین پلەبەندیی ئابووریی جیهاندا، پلەی ١٥٥ی لە ئاستی جیهاندا هەیە.

بونیادی ئامریکایی "هیریتیج" ئازادترین و داخراوترین وڵاتانی جیهانی لە بواری ئابووری لە ساڵی ٢٠١٨ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاو کردەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە چین بۆ ٢٥ ساڵی یەک لە دوای یەک، وەک ئازادترین وڵات لە بواری ئابووری لە جیهاندا ناسراوە.

هاوکات کورەی باکوور وەک داخراوترین وڵات لە جیهاندا لە بواری ئابووریی ناسێندراوە.

لەو ڕاپۆرتەدا، ئێران لە پلەی ١٥٥ی لە نێو وڵاتانی جیهاندا هەیە و دۆخی خراپی ئابووریی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە.

پێشتریش لە نوێترین ڕاپۆرتی "کۆڕی جیهانی ئابووری" کە تایبەت لەسەر ڕێژەی توانایی بۆ کێبڕکێی جیهانی بۆساڵی ٢٠١٨ بڵاو کرایەوە، ئێران بە وەدەستهێنانی نێونجی ٥٥ لە کۆی ١٤٠ وڵاتی جیهان، پلەی ٨٩ی وەدەست هێنا و یەک پلە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو دابەزی؛.

سەبارەت بە بازاڕی بەرهەمیش ئێران پلەی ١٣٤ی هەیە و لە بواری بازاڕی کاریش پلەی ١٣٦ واتە ٤ پلە پێش کۆتایی بۆخۆی مسۆگەر کردووە.

 تەماویبوونی دۆخی کار و ئەوەی کە بەرهەمهێنەران و چالاکانی ئابووریی ئێرانیش لەم دۆخەدا کار دەکەن، بووەتە هۆی ڕاگیرانی چالاکیی ئابووریی ئەوان، کە ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی ڕێژیمی ئێرانیش لە بەهاری ئەمساڵدا دانی پێدا نابوو.