کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی لە پارێزگای لورستان بە نێوەچڵی بەجێهێشتوون

18:25 - 22 گەلاوێژ 2721

پڕۆژەکانی سەردەمی "حەسەن ڕووحانی" سەرکۆماری پێشووی ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای لورستان هەروا بە نیوەچڵی ماونەتەوە.

پڕۆژەی بەرهەمهێنانی تەکەر لە شاری "خوڕەم ئاباد" لە ساڵی ٩٣دا کرایەوە بەڵام هەتا ئێستا ئەو پرۆژەیە تەواو نەکراوە.

لەلایەکی دیکە کۆمەڵێک پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ماسی لە "سپید دەشت" لەو شارە بەنیوەچڵی ماونەتەوە.

پڕۆژەی بەنداوی "مەخمەل کوە"، کە لە ساڵی ٩٨دا بە مەبەستی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی "خورم ئاباد" و کۆنترۆڵکردنی لافاوە وەرزییەکان گەڵاڵەکەی داڕێژراوە و هەتا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.

هەروەها پڕۆژەی بەندەری وشک لە ساڵی ٩٣، وزەخانەی سیکلی تەرکیبی لە ساڵی ٩٥، پردی ئەفلاک و بورجی دووانەیی لە ساڵی ٩٤ لە شاری "خوڕەم ئاباد"، ڕێگای شەمەندەفەری لورستان، گوندی ئۆلەمپیک و نەخۆشخانەی "کوهدەشت" لەو پڕۆژانەن که بە نیوەچڵی ماونەتەوە.

پارێزگای لورستان لە بواری ئابوورییەوە توانستێکی "پتانسیل" بەهێزی هەیە بەڵام بەرهەم و کانگاکانی ئەو پارێزگایە بۆ پارێزگاکانی ناوەند ڕادەگوازرێت.