کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران پیتاندنی ئورانیۆمی ٢٠ لەسەدیی دەست پێکرد

16:55 - 15 بەفرانبار 2720

وتەبێژی ڕێژیمی ئێران لە پێوەندی بە چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی یاسای ستراتیژی بۆ بەتاڵکردنەوەی گەمارۆکان وتوویەتی: "دەوڵەت پێشتریش وتبووی کە ئەو یاسایە دەبێ جێبەجێ بکرێت".

"عەلی ڕەبیعی" وتەبێژی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بڕیاری دەستبەکاربوونی پیتاندنی ٢٠ لەسەدی دراوە و ئێستا چەند کاتژمێر لە دەستپێکردنی تێدەپەڕێت.

هەروەها ناوبراو وتوویەتی: "پرۆسەی لێدانی گاز دەستی پێکردووە و هەتا چەند کاتژمێری دیکە یەکەمین دەسکەوتی UF6 بە کۆتایی دەگات".

لەلایەکی دیکەوە یەکیەتیی ئورووپا لە پێوەندی بە پیتاندنی ئورانیۆمی ٢٠ لەسەدی هۆشداریی داوەتە ڕێژیمی ئێران.

"ژۆزیف بۆریل" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئورووپا ڕایگەیاندووە، یەکیەتیی ئورووپا پێی وایە ڕێژیمی ئێران خەریکی جموجۆڵی ئاشکرایە و دەیهەوێت ڕێکەوتنی ئەتۆمی پێشێل بکات.

ناوبراو وتوویەتی: "ئەو کارەی ڕێژیمی ئێران باجێکی قورسی بەدواوە دەبێت".