
ڕێژیمی ئێران بۆ فریودان و زیاتر برسی هێشتنەوەی خەڵک، دەستی کردووە بە بەڕێوەبردنی پلانی جۆراوجۆر و لە کوردستان ئەو شتومەک و خۆراکانەی کە لە ئەنبارەکاندا ڕایگرتبوون یان ئەو ئەوانەی کە لە بازاڕدا ماونەتەوە و ماوەیان بەسەر چووە، بە خەڵکیان دەفرۆشێتەوە.
لە "گوێکتەپە"ی مەهاباد، ڕێژیم هەندێک "چای، شەکر و برنجـ"ـیان بڵاو کردووەتەوە. لەوبارەوە خەڵکی ئەو شارە وتوویانە: "برنجەکە کۆنە و هەر ناخورێت. هەروەها چایەکەش ئەوەندە خراپ و کۆن بووە کە بۆ خواردنەوە نابێت".
ئەو شتومەک و خۆراکانە هیچ خاڵێکی تەندروستییان بۆ ڕەچاو نەکراوە و تەنیا مەبەستی ڕێژیم قازانجی خۆی و سەرقاڵکردنی خەڵک بە مانەوە لەنێو سەفەکانە.