کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران "ڕێمدسیڤێر"ی ساختە لە بازاڕدا بڵاو دەکاتەوە

18:54 - 8 گەلاوێژ 2720

جێگری خۆراک و دەرمانی زانکۆی زانستی پزیشکیی پاریزگای ورمێ وتوویەتی، دەرمانی "ڕێمدسیڤێر" کە بۆ دەرمانی تووشبووانی کۆرۆنایە بە شێوەی ساختە دروست کراوە کە لە بازاڕە ڕەشەکانی ئەو پارێزگایەدا دەفرۆشرێتەوە.

"فاتمە ئاقازادە"، جێگری خۆراک و دەرمانی زانکۆی زانستی پزیشکیی پاریزگای ورمێ وتوویەتی لە ئێستادا سەرجەم ئەو دەرمانانەی کە بە ناوی "ڕێمدێسیڤێر"ەوە لە بازاڕی ڕەشدا بوونیان هەیە ڕێگە پێ نەدراو و ساختەن و بەهۆیەوە ٦ کەس دەستبەسەر کراون.

هەتا ئێستا ٣ باری دەرمانی "ڕێمدسیڤێر" بۆ دەرمانی تووشبووانی کۆرۆنا هاوەردە کراوە بۆ ئەو پاریزگایە کە لە دوو ناوەنددا بڵاو کراوەتەوە.

ڕێژیمی ئێران لە دۆخی ئێستای کۆرۆنادا کەڵکاژۆ لە پێداویستیی خەڵک بەو دەرمانە وەردەگرێت و بە دروستکردنی دەرمانی ساختە گیرفانی خۆی پڕ دەکات و زۆربەی کاتیش ئەو کارە لە ڕێگای دەستوپەیوەندییەکانیەوە لە بازاڕە ڕەشەکاندا ئەنجام دەدات.