کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران ڕەقەمی ٨٧ی بۆ گیان لەدەستداوانی کۆرۆنا هەڵبژارد

16:47 - 31 خاکەلێوه 2720

ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە کوردستان و ئێران بەردەوام بەرز دەبێتەوە و بەپێی ئاماری فەرمیی ڕێژیمی ئێران، هەتا ئێستا ٨٢ هەزار و ٢١١ کەس لە ئێراندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە .

بەپێی ئامارەکان هەتا ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٣١ی خاکەلێوە ٥ هەزار و ١١٨ کەس گیانیان لەدەست داوە.

تەنیا لە ٢٤ کاتژمیری ڕابردوودا، ٨٧ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە و  ١٣٤٣ کەس تووشی کۆرۆنا بوونە.

تەشەنەسەندنی نەخۆشیی کۆرۆنا بە ڕادەیەک بەرز بووەتەوە کە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم بەنیسبەت ئەم دۆخەوە هۆشدارییان داوە.

''کیانووش جەهان پوور''، وتەبیژی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم پێشتر وتبووی، بەپێی دوایین داتاکان، لە هەر کاتژمێرێکدا لە ئێران ٥٠ کەس تووشی ئەم نەخۆشییە دەبێت و لە هەر ١٠ خولەکدا یەک کەس گیانی خۆی لەدەست دەدات.

ناوەندی لێکۆڵێنەوەکانی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتە بەپێی بەراوردەکان ئاماری قوربانییانی کۆرۆنا دوو قات لەو ڕێژەیەی کە وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیەندراوە زیاترە.

ئەگەرچی کۆرۆنا لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە کۆنترۆڵ نەکراوە لە هەمانکاتدا کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران دۆخی ئاساییان ڕاگەیاندووە و ئەوەش مەترسییەکی جیددیە بۆ سەر تەندروستی خەڵک.