کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران کارمەندێکی پێشووی وەزارەتی بەرگریی خۆی ئێعدام کرد

19:13 - 24 پووشپەڕ 2720

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران کارمەندێکی پێشووی وەزارەتی بەرگری کە گوایە زانیاریی مووشەکی بە ئامریکا داوە ئێعدام کردووە.

"غوڵام‌حوسێن ئیسماعیلی" وتەبێژی دەزگای دادوەریی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی، کارمەندێکی پێشووی وەزارەتی بەرگریی ئێرانیان بە ناوی "ڕەزا عەسکەری" ئێعدام کراوه.

ئەم کاربەدەستەی ڕێژیم هەڕەشەی لەو کەسانە کرد کە دەیانهەوێ ئەمنییەتی ئێران بخەنە مەترسییەوە.

بە قسەی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران"ڕەزا عەسکەری" لە دوای خانەنشین‌بوونی زانیاری بە دەزگای زانیاری "سی.ئائ.ئەی" (CIA) ئامریکا داوە و لە بەرانبەردا پارەی وەرگرتووە.

ئەم کاربەدەستەی ڕێژیم باسی لەوەش کردووە، ئێمە هەفتەی پێش حوکمێکی دیکەی لەو شێوەمان هەبووه".

ڕێژیمی ئێران بۆ پێشگرتن لە دزەکردنی بەرنامە ناوەکییەکانی هەر جارە و زانایەکی ئەتۆمی ئێعدام دەکات.

لەم پێوەندییەدا چەندین زانای ئەتۆمی بوونەتە قوربانیی سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێران.