کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران کاسبی بە ڤایرۆسی "کرونا"وە دەکات

11:12 - 14 رێبەندان 2719

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەنیسبەت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی "کرونا" هۆشداریی جیددیی داوە، بەڵام ڕێژیمی ئێران بێ گوێدان بەو هۆشدارییە، لە ڕێگای فڕۆکەوە هاتوچۆ به موسافیرانی چینی  دەکات.

زۆربەی وڵاتانی جیهان گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ وڵاتی چین ڕاگرتووە، بەڵام شیرکەتی فڕۆکەوانیی ئێران له گەشتەکانی بۆ چین بەردەوامە.

لە فڕۆکەخانەی وڵاتانی دیکەش، شیرکەتی فڕۆکەوانیی "ماهان ئەیر" موسافیرکانی  وڵاتی چین هاتوچۆ پێ دەکات.

وڵاتانی دیکەی جیهان بە مەبەستی پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییانی خۆیان سەرجەم گەشتەکانی خۆیان بۆ چین ڕاگرتووە، بەڵام کاربەدەستانی ئێران کەڵکاژۆ لەو دۆخە وەردەگرن و بۆ قازانجی خۆیان، موسافیرانی چین بۆ وڵاتانی دیکە ڕادەگوازن.

هەر لەو دۆخەدا، بەرپرسانی شیرکەتی فڕۆکەوانیی "ماهان ئەیر" لەگەڵ شیرکەتەکانی فڕۆکەوانیی چین بۆ ڕاگواستنی موسافیرانی چینی کۆ بوونەتەوە.

هاووڵاتییان بەنیسبەت ئەو کارەی ڕێژیمی ئێران ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و وتوویانە، شیرکەتی فڕۆکەوانی، خۆی خودموختارە.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرونا لە جیهاندا بووەتەوە هۆی ئەوەیکە ڕێکخراوی جیهانیی تەندروستی هۆشداری بدات.