کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران کانزاکانی کوردستان تاڵان دەکات

13:18 - 11 پووشپەڕ 2720

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسریی بودجە دەستی بە خاوفرۆشیی بەرهەمەکانی کانزاکان کردووە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ماوەیەکە بە شێوەیەکی بەربڵاو و چڕ دەستی بە هەڵکۆڵینی کانگاکانی ژێرزەوی کردووە و سامانە سروشتییەکانی کوردستان تاڵان دەکات.

ڕێژیمی ئێران لە چلچەمەی دیواندەره بە چڕی دەستی بە هەڵکۆڵینی کانگان لە چیاکانی ئەو ناوچەیە کردووە.

دیواندەرە لە بواری چێوداری، وەرزێڕی و هەنگداری، دەفرایەتییەکی زۆری هەیە، بەڵام بەهۆی کانگاکان لە چیاکانی ئەو شارە، تووشی قەیران بووە.

کارکردنی شیرکەتەکانی ڕێژیمی ئێران بووەتە هۆی ئەوەیکە گیا و گوڵی ناوچەکە لەنێو بچێت. هاوکات ڕێژیمی ئێران جیا لە کانگاکان، شوێنەوارە مێژووییەکانی ئەو ناوچەیەش تاڵان دەکات.

ڕێژیمی ئێران بە یارمەتیی کەسانی خۆفرۆش و هەلپەرست دەستی بە هەڵکۆڵینی کانگاکان کردووە.

ڕێژیمی ئێران بۆ ئەوەی دەست بەسەر کانگاکاندا بگرێت، تەماح وەبەر خەڵک دەنێت. هەروەها ئەو کەسانەی کە نایانهەوێت مڵکەکانیان بفرۆشن، ڕێژیم هەڕەشەی دەسبەسەرکردنیان لێ دەکات.

مڵکەکانی "کەرەفتوو، "هەوەتوو" و "چلچەمە"  خەریکە لەنێو دەچن.

خاوەنی ئەو کانگایانە لەلایەن شیرکەتەکانی سەر بە ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە پشتیوانییان لێ دەکرێت.