کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران کانگایەکی ئاسن لە "دیواندەرە" بە تاڵان دەبات

18:22 - 8 خەرمانان 2721

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کەرەستەی خاوی کانگایەکی ئاسن لە نزیک شاری "دیواندەرە" بە ماشێنی گەورە بار دەکات و دەیگوازێتەوە بۆ شوێنی دیکە.

ڕێژیمی ئێران لە دوای هاتنەسەر کاری خومەینی، کانگا و سەرچاوە سرووشتییەکانی کوردستان بە تاڵان دەبات.

لە دەرهێنانی ئەو کانگایانەش ڕێژیم کەڵک لە کرێکارانی خۆجێی یان خەڵکی ئەو شوێنانە وەرناگرن و کرێکار لە شارەکانی دیکەوە دێنن.

هەروەها ئەو سەرچاوانە کە سامانی گشتیی خەڵک بە ئەژمار دێن ڕێژیم هیچ بۆ ئاوەدانی و خزمەتگوزاری لەو شارانە خەرج ناکات.

سەرەڕای دەوڵەمەندبوونی کوردستان لە بواری سەرچاوە سرووشتییەکانەوە، لەبواری خزمەتگوزاری و ئاوەدانییەوە زۆر پاشکەوتوویە و زۆربەی خەڵک بەهۆی بێکارییەوە بەرەو وڵاتانی ڕۆژاوایی کۆچ دەکەن و پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات یەکێک لە پارێزگا هەژارەکان ئەژمار دەکرێن.