کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران کێشەی سووتەمەنیی بۆ وێستگەکانی وزە هەیە

11:01 - 16 رێبەندان 2719

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران داوایان لە خەڵکی پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کردووە کە لە بواری بەکارهێنانی گاز و بەرق دەستی پێوە بگرن.

دابینکردنی سووتەمەنیی وێستگەکانی وزه لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لەگەڵ کێشەی جیددی بەرەڕوو بووەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی شیرکەتی بەرق داوای لە خەڵکی پارێزگاکانی کرماشان، سنە و ئیلام کردووە، بۆ ئەوەیکە لەگەڵ دابینکردنی سووتەمەنی تووشی کێشە نەبن، کەمتر لە گاز و کارەبا کەڵک وەربگرن.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ئێستادا بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکا ناتوانێت گاز و بەتایبەتی نەوت بفرۆشێت، بەڵام داوا لە خەڵک دەکات بۆ ئەوەی تووشی کێشەی سووتەمەنی نەبن، دەستی پێوە بگرن.

شیرکەتی "تەوانیر"ی ڕێژیمی ئێران بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی گاز و بەرق کەمپەینێکی لەژێر ناوی "لە تەنیشت یەکتر دڵگەرم بین"، پێک هێناوە.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەنیسبەت پچڕانی گاز و بەتایبەتی بەرق هۆشداری دەدەن و باس لەوە دەکەن کە ئەگەر گاز و نەوت‌ کەم بەکار نەهێنین تووشی کێشەی جیددی دەبین.