کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران کێشەی نێوان خەڵکی دانیشتووانی ناوچەی داڵاهۆ پەرە پێ دەدات

12:13 - 24 گەلاوێژ 2721

دوای ئەوەیکە لە نێوان گوندەکانی "ڕێژاو و زەردە" ڕووی دا ئێستا خەڵکی گوندی "زەردە" بۆ هاتوچۆ بۆ شاری کرندی غەرب کە لە نێوان و تەنیشی گوندەکانی "باوەجانی، داراب و ڕێژاو" تێپەڕ دەبێت پێشیان پێ دەگیرێت.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ چارەسەریی ئەو کێشەیە هیچ هەنگاوێکی هەڵنەگرتووە و بگرە ئاژاوەشی ناوەتەوە.

ئێستا دانیشتووانی گوندەی "زەردە" بەو قەناعەتە گەیشتوون بۆ ئەوەیکە پێش لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو بگرن و دڵی دوژمن شاد نەکەن بە خەرج و پارەی خۆیان ڕێگایەک بۆ سەرپێڵ زەهاو دروست بکەن.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران تەنانەت بۆ ئەو مەبەستەش یارمەتی بە خەڵک نەداوە.

لە گەڵ ئەوەی کە کاربەدەستانی ڕێژیم چەندین جار بەڵێنیی هاوکاری و چارەسەریی گرفتەکانیان داوە بەڵام بە پێچەوانەی بەڵێنەکانیان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زەخت و گوشارەکانیان لەسەر خەڵکی ئاواییەکە زیاتر دەکەن و دەیانهەوێت بەو جۆرە خەڵکی گوندی "زەردە" ناچار بە کۆچی زۆرەملی بکەن.