کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران کەلوپەلی بوومەلەرزەلێدراونی خۆی لە تورکیە دەفرۆشێت

12:26 - 7 رەشەمه 2719

لە کاتێکدا کە خەڵکی خۆی لە دژراوترین دۆخی ژیاندان، گرووپەکانی بەناو فریاکەوتنی ڕێژیمی ئێران ئەو کەلوپەلانەی کە بڕیار بووە بۆ گوندی "بروشخار" سەر بە شاری سەڵماس ببەن، لە گوندێکی نزیکی تورکیە فرۆشتوویانەتەوە.

ئەو گرووپەی فریاکەوتنی ڕێژیمی ئێران لە کاتی گەڕانەوە هەندێک لەو کەلوپەلانەی کە نەفرۆشراوە لەگەڵ خۆیان هێناوەتەوە و کاتێک خەڵک داوای کردووە پێیان نەداون.

ئەو کردەوەیەی ئەو گرووپەی بەناو فریاکەوتنی ڕێژیمی ئێران لەگەڵ دژکردەوەی توندی خەڵک بەڕوڕوو بووەتەوە و لە ئەنجامدا شەڕ و تێکهەڵچوون دروست بووە.

لەو تێکەڵچوونەدا ئەندامێکی ئەو گرووپەی ڕێژیم ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە کە دواتر گیانی لەدەست داوە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەترسی ئەوەیکە ئەو کارە دزێوەی ئاشکرا نەبێت باسی لە هیچ نەکردووە.

هەوڵی ئەو گرووپە لە کاتێکدایه کە ڕێژیمی ئێران یارمەتیی خەڵک نادات.