کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران کەڵکئاژۆ لە مەزهەب وەردەگرێت

16:35 - 24 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: بەکارهێنانی مەزهەب وەکوو مکانیزمێک بۆ فێرکردن و پەروەردەی مرۆڤی ئیدئۆلۆژیک و گوێلەمست لە پیلانەکانی ڕێژیمی ئێرانە.

حوجەتولئیسلام، عەلیموحسێن ‌مەنتشلوو، بەرپرسی ڕیکخراوی تەبلیغاتی ئیسلامیی شاری قوروە، لە وتووێژیکدا لەگەل هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم، باسی لە ناردنی ١٦٠ بانگەشەکەری دینی بۆ ئەو شارە لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵدا کردووە و ئاماژەی بە گونجاوبوونی ئەو مانگە بۆ بڵاوکردنی سیاسەتەکانی ڕێژیم کردووە.

ناوبراو وتوویەتی: کە ئەو بانگەشەکارانە، مۆڵەتیان لە حەوزەی علمییەی قوم وەرگرتووە و لە ئاخوندەکانی قومن، کە لە شوێنە جیاوازەکانی ئەو شارە دەسبەکار دەبن و هەروەها ئاماژەی بە ئاخوندە ژنەکان کردووە، کە لە گوندەکان بڵاو دەبنەوە.

شاری قوروە سەر بە پارێزگای سنە، زۆربەی حەشیمەتەکەی مەزهەبی شێعەیان هەیە و ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی کە ڕێژیمی ئێران، لە فاکتەری مەزهەب لە ڕاستای سیاسەتە تێکدەرانەکانی بۆ لەنێوبردنی یەکگرتن و یەکڕیزی ئەو ناوچەیە لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی پارێزگای سنە کەڵکئاژۆ وەربگرێت.

کەڵکوەرگرتن لە مەزهەب بە ئامانجی پاراستنی دەسەڵاتی ناڕەوای ڕێژیمە و لە هەموو ڕێگەیەک بۆ بەلاڕێدابردنی کۆمەڵگای ئێران بەرەو زونگاوی لەنێوچوون و کۆیلەیی کەڵک وەردەگرن