کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران کەڵکاژۆ لە نێوی ''حیزبی دێموکرات'' وەردەگرێت

18:21 - 14 بانەمەڕ 2720

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە لە نێو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا نەهادینە بووە و پشتیوانیی خەڵکی کوردستانی لە پشتە، ڕێژیمی ئێران لە نێوی ئەو حیزبە کەڵکاژۆ وەردەگیرێت. 

تاقمێک لە دەست‌وپێوەندییەکانی ڕێژیم لە ورمێ و ناوچەکانی سەر به ورمێ بە ناوی حیزبی دێموکرات، داوای یارمەتی لە خەڵک دەکەن.

ماوەی چەند ڕۆژێکە تاقمێک چەکداری نەناسراو لە شاخەکانی گەلی قاسملوو و باراندێز دەگەڕێن و خۆیان بە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەناسێنن و داوای هاوکاری لە خەڵک دەکەن.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا"ی ڕاگەیاند: "ئەو تاقمەی سەربە رێژیم لەژێر ناوی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران شەوانە دەچنە ئەو ماڵانەی کە بنەماڵەی پێشمەرگە، شەهید و نیشتمانپەروەرن و داوای یارمەتییان لێ دەکات".

بۆ ئاگاداری ڕای گشتی؛ ئەو کەسانە هیچ پەیوەندییان بە حیزبی دێموکراتی کۆردستانی ئێرانەوە نییە و خەڵکی کوردستان لە دانی هەر جۆرە یارمەتییەک بەو کەسانه خۆ ببوێرن.