شەپۆلی گرانیی خواردەمەنییەکان لە ئێران و کوردستان بەردەوام بەرز دەبێتەوە و کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بە جێگای چارەسەرکردنی کێشەی گرانی باس لە یارانە دەکەن.
ڕۆژنامەی "جەوان" سەر بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بڵاوی کردووەتەوە کە هۆکاری گرانی لە بازاڕدا "خەڵک، قاچاخچی و کۆچبەرەکان" و دەسەڵاتیش هیچ چارەیەکی نییە جیا لەوەیکە ئەو گرانییە قەبووڵ بکات.
مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کاربەدەستانی ڕێژیمدا وتبووی: "ئەگەر تەنیا دوو بژاردەی ڕەزایکردنی خەڵک و بەرژەوەندییەکانی نیزامتان هەبوو؛ ئێوە بژاردەی دووهەم هەڵبژێرن".
بەهۆی گرانییەکان بانگەوازێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە کە خەڵک بڕژێنە سەر شەقامەکان و سەرەتا خەڵک لە تاران دەست پێ بکەن و دواتر لە شارەکانی دیکە.
نرخی زۆربەی هەرەزۆری پێداویستییەکانی ژیانی خەڵکی کوردستان لە ئاستێکدایە کە ئیتر خەڵک توانای دابینکردنیانی نییە یان بەسەختی دەتوانن دابینی بکەن.